شارپرێس:
شه‌وى ڕابردوو توندوتیژیى چه‌كداریى دوو پارێزگاى عێراقى گرته‌وه‌و چه‌ند كه‌سێك برینداربون.
میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، شه‌وى ڕابردوو توندوتیژیى‌و خۆپیشاندان دوو پارێزگاى عێراقى گرته‌وه‌و به‌هۆیانه‌وه چه‌ند كه‌سێك برینداربون.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، گروپه چه‌كداره‌كان له‌به‌سره له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌چه‌كدارى هۆزه‌كان ڕوبه‌ڕوى یه‌كتربونه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌كى زۆر ته‌قه‌كراوه.
هه‌ربه‌پێى میدیا عێراقیه‌كان، له‌زیقار خۆپیشاندان ئه‌نجامدراوه‌و به‌شێك له‌باڵه‌خانه‌ى پارێزگاى زیقار سوتێندراوه‌و چه‌ند كه‌سێكیش برینداربون‌و له‌به‌غداش ته‌رمى دایك‌و كوڕێك له‌ژێر باڵه‌خانه ڕوخاوه‌كه‌ى شه‌ممه‌ى ڕابردوو ده‌رهێندران.
ئ.ق