شارپرێس:
لەگەڵ ئەوەی لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا بەهۆی بڵاوبونەوەی ئاسانسۆر (مهسعهد) لەزۆربەی تەلارو باڵەخانە بەرزەکاندا خەڵک کەمتر بۆسەرکەوتن قادرمە بەکاردەهێنن، بەڵام لێکۆڵینەوەکان جەخت لەوەدەکەنەوە، سەرکەوتن بەسەر قادرمەدا زۆر سودو کەڵکی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە هەیە، کە دیارترینیان بریتییە لە:
کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لەسەر سوتاندنی کالۆرییەکانو دابەزینى کێشی جەستە.
هانی دڵ دەدات بەشێوەیەکی باشتر کاربکات، لەبەرئەوەی لێدانەکانی دڵ زیاتر دەکات.
بەهۆی فراوانکردنی سییەکان یارمەتیی باشترکردنی پڕۆسەی هەناسەدان دەکات.
ماسولکە بەهێزتر دەکاتو ڕێگریدەکات لەفشەڵبونی ئێسک.
سوڕی خوێن چالاک دەکاتو تەندروستیی لولەکانی خوێن دەپارێزێت.
ئەگەری توشبون بەسەکتەی مێشک کەمدەکاتەوە.
جەستە هۆڕمۆنی ئەنرۆفین دەردەدات کە دڵەڕاوکێو شڵەژانی دەرونیی کەمدەکاتەوە.
بۆ ڕزگاربون لەبەردی گورچیلە سودی هەیە.
بەڵام ئەوكەسانەی كێشەی بڕبڕەكانی پشتو نەخۆشی ئێسكەكانی قاچیان هەیەو تەمەنیان زۆرە، باشتروایە قادرمە بۆ هاتوچۆیان بەكارنەهێنن.
و: ئاکۆ ئاڵی