سوپای تورکیا بە درۆن هێرشیکردە سەر قامیشلۆ

کوردستان

24/10/2022‌ 322 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس- کەنداڵ جودی:
سوپای تورکیا بە درۆن هێرشیکردە سەر شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان و بەگوێرەی زانیارییەسەرەتاییەکان، دوو کەس کوژراون.

هێرشەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە و ناوچەیەکی فرۆشتنی کەرەستەی بیناسازیی کردووەتە ئامانج.

بەگورەی زانیارییەکان، دوو کەس لە هێرشەکەدا کوژراون، بەڵم نازانرێت بریندار هەیە یاخود نا.