شارپرێس:
سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند له‌به‌ر دوو هۆكار ده‌ستى له‌كاركێشاه‌وه‌ته‌وه.
كوێستان ئه‌كره‌م سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند، له‌به‌ر دوو هۆكار ده‌ستى له‌كار كێشاوه‌ته‌وه ئه‌وانیش ئه‌وه‌بوه كه ماوه‌یی یاسایی دووساڵه ته‌واوكردوه‌و هیچ بڕه پاره‌یه‌كیشیان بۆ ته‌رخان نه‌كراوه بۆئه‌وه‌ى پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى پێ ئه‌نجام بده‌ن.
وتیشى، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى هیچ په‌یوه‌ندى به دۆسیه‌ى زه‌وى و زار نیه‌و له‌سنوره‌كه‌یان هه‌ركه‌سێك ده‌ستدرێژى كردبێته سه‌ر زه‌وى موڵ:ى گشتى دراوه‌ته دادگا.
شارپرێس زانیویه‌تى سه‌ید حه‌كیم هانه‌سوره‌یی له‌شوێنى سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
ئ.ق