شارپرێس:
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگى 10 هیچ واده‌یه‌كى ئاشكرانه‌كردو ته‌نها وتى:"به‌منزیكانه وه‌زاره‌تى دارایی خشته‌ى موچه بڵاوده‌كاته‌وه".
به‌گوێره‌ى لێدوانی پێشترى سه‌رۆكى حكومه‌ت‌و وته‌بێژى حكومه‌ت، ده‌بوو 25ى هه‌موو مانگێك خشته‌ى دابه‌شكردنى موچه ڕابگه‌یه‌نرایه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ 27ى مانگه‌و هیچ خشته‌یه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌و ناشزانرێت كه‌ى ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت.
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ته‌نها وتى:"به‌منزیكانە وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی 10 بڵاودەكاتەوە".
ئه‌مڕۆ دوو ڕۆژ تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم د‌یاریكردبوو بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران‌و تائێستاش نازانرێت كه‌ى موچه دابه‌شده‌كرێت، هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ى بۆ شارپرێس ڕونكرده‌وه، "به‌ئه‌گه‌رێكى زۆره‌وه دابه‌شكردنى موچه له‌كاتى خۆیدا دواده‌كه‌وێت".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "ناكۆكیه‌كانى نێوان پارتى‌و یه‌كێتى هۆكارى سه‌ره‌كین بۆ دواكه‌وتنى موچه له‌هه‌رێمى كوردستان‌و له‌ئێستاشدا نێوانى ئه‌و دوو حزبه له‌وپه‌ڕى خراپیدایه".
ش.هـ