بچووکترین تەلەفزیۆنی جیهان بەرهەمهێنرا.. ئەوەندەی پولێکی پۆستەیە

هەمەڕەنگ

05/11/2022‌ 246 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆمپانیای TinyCircuits دوو نموونەی سەرەتایی نوێی تەلەفزیۆنی TinyTV ئاشکراکردووە کە یەکێکیان TinyTV Mini یە و شاشەکەی 0.6 ئینچ (15 ملم) و ئەوەی تریشیان TinyTV 2 شاشەکەی 1.0 ئینچ (26 مم) لەگەڵ بوونی بڵندگۆیەکی بەردەمیان بە قەبارەی 0.6 × 0.4 ئینچ (16 × 9 مم).

ئەوەش هاتووە کە قەبارەی تەلەفزیۆنی TinyTV Mini لە پۆلێکی پۆستە زیاتر نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانێت بەیەکجار بارگاویکردنەوە ماوەی کاتژمێرێک کار بکات.
هەروەک بەکارهێنەر لەڕێگای کێبڵی USB-C یەوە کە بە لاپتۆپەوە دەبەستریتەوە دەتوانێت ڤیدیۆیان لەسەر دابەزێنێت یان لەڕێگای "تینی تیڤی"یەوە پەخشییان بکات.
ئەو دوو تەلەفزیۆنە بچووکە پاترییەکی مایکرۆ ئێس دی بە توانای 8 گێگابایتیان لەسەر جێگیرکراوە، کە دەتوانێت ماوەی 10 کاتژمێر گرتەی ڤیدیۆییان لەسەر خەزن بکرێت.
جگە لە کۆنترۆڵکردنی هەردوو مۆدێلی تەلەفزیۆنەکە لەڕێگای دوگمەوە، دەشکرێت لەڕێگای ریمۆت کۆنترۆڵەوە کار بە ئامێرەکان بکرێت و ئاستی دەنگ و کارپێکردنی ڤیدیۆی و ئەرکەکانی تری تەلەفزیۆنەکانی پێ ئەنجام بدرێت.
تەلەفزیۆنی TinyTV 2 بەهەردوو رەنگی رەش و خۆڵەمێشی بەردەستە، بەڵام TinyTV Mini بە رەنگی رەشی تەواو بەردەستە، دەشکرێت لەڕێگای پێگەی پارەدارکردنی بەکۆمەڵی Kickstarter داوای کڕینی هەردوو مۆدێلی تەلەفزیۆنەکە بکرێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی