شارپرێس:
شێرپەنجەی پرۆستات بریتییە لەو شێرپەنجەیەی کە لەڕژێنی پرۆستاتدا ڕودەدات، ئەویش ڕژێنێکی بچوکە لەشێوەی گوێزدا کە لەڕەگەزی نێردا هەیەو بەرپرسە لەبەرهەمی (ئاوی تۆوەکان)، كه خۆراک به‌تۆوه‌كان ده‌دات‌و ده‌یانگوازێته‌وه.
پسپۆڕانی نەخۆشخانەی مایۆکلینیکیش لەئەمریکا دەڵێن، "ئەگەرهات‌و ئەو نیشانانەت لێدەرکەوت، ئەوە پێیوستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت، لەبەرئەوەی ئاماژەی توشبونن بەنەخۆشیی شێرپەنجەی پڕۆستات".
شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات پاش گەشەکردنی ئەم نیشانانەی تێدا دروستدەبێت:
بونی خوێن لەگەڵ سپێرمدا.
بونی ئازار‌و نارەحەتیی لەبەشی حەوزدا یان ڕان‌و قاچەکان یان ئازاری ئێسك.
کەمبونەوەی کێشی جەستە بێ هیچ هۆکارێکی دیاریکراو.
بەردەوام هەستکردن بەپێویستی میزکردن‌و بەخێرایی چون بۆ سەرئاو.
بەقورسی دەستکردن بەمیزکردن‌و ماندوبون لەکاتی میزکردندا.
لاوازبونی تەوژمی میزکردن‌و هەستکردن بەوەی میزڵدانت بەتەواوەتیی بەتاڵ نەبوە.
هەرچەندە هۆكاره‌كانی ئەم نەخۆشیە به‌ته‌واوه‌تی ڕون نین تائێستا، بەڵام پزیشكه‌كان ئاماژە بەوەدەکەن، شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات دروستده‌بێت كاتێك هه‌ندێك خانه لەپرۆستات ده‌بنه خانه‌ی نائاسایی، بازدان‌و گۆڕان لەDNA خانه نائاساییه‌كان ڕودەدات ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خانه‌كان زۆر خێراتر گه‌شه بكه‌ن‌و دابه‌ش ببن له‌چاو خانه ئاساییه‌كاندا، كۆبونه‌وه‌ی ئەم خانانەش، ده‌بێته هۆی دروستبونی گرێی شێرپەنجەیی، كه گه‌شه ده‌كەن‌و ده‌چن بۆ شانه‌كانی نزیكی، هه‌ندێك خانه نائاساییه‌كان ده‌پچڕێن‌و بڵاوده‌بنه‌وه بۆ به‌شه‌كانی تری جەستە.
و: ئاکۆ ئاڵی