شارپرێس:
له‌ماوه‌ى سێ ڕۆژى كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا 7 وه‌زاره‌ت‌و داموده‌زگا موچه‌ى مانگى 10 وه‌رده‌گرن.
به‌گوێرەى ئه‌و خشته‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه موچه‌ى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى‌و به‌رگرى‌و فریاكه‌وتن، وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان‌و كه‌سوكارى شه‌هیدان‌و زیندانیه سیاسیه‌كان دابه‌شده‌كرێت.
ڕۆژى چوارشه‌ممه موچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت‌و ڕۆژى پێنجشه‌ممه موچه‌ى ئه‌نجومه‌ن‌و ده‌زگاى ئاسایش‌و وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى‌و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت.
دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 10 له‌ڕۆژى 2ى ئه‌م مانگه ده‌ستیپێكردوه‌و له23 مانگ كۆتایی دێت.
ئ.ق