شارپرێس:
بڕیاره ئه‌مرۆ كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى به‌ڕێوه‌بچێت و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كه ناكات.
سه‌میر هه‌ورامى وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت ڕایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كه ناكات.
ئه‌مه سێیه‌م كۆبونه‌وه‌یه كه قوباد تاڵه‌بانى به‌شدارى ناكات و پێشتریش بافڵ تاڵه‌بانى ڕایگه‌یاندبوو، تا پارتى به‌كردار نیگه‌رانیه‌كانیان نه‌ڕه‌وێنێته‌وه قوباد تاڵه‌بانى به‌شدارى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ناكات و وتى، مافیایه‌ك به‌پشتوانى لایه‌نێك له‌هه‌ولێر چوه‌ته سه‌رماڵى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت.
ئ.ق