وه‌زیرێكى حكومه‌ت گۆڕانكارییه‌ك له‌لیستى موچه‌ ئاشكراده‌كات

کوردستان

03/12/2022‌ 3205 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گۆڕانكاریه‌ك له‌لیستى موچه‌ى كه‌مئه‌ندام‌و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەڕێگه‌ی ئۆنلاینەوە لیستی موچەیان دەچێتە وەزارەتی دارایی‌و لەوێوەشەوە دەچێته‌ بانكەكان".


کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تى هه‌رێم به‌میدیاى نزیك له‌پارتى وتوه‌، "تائێستا لیستی موچەی كەمئەندام‌و خاوەن پێداویستیی تایبەت بەشێوازی تەقلیدی ئامادەكراوە، بەڵام لەمەودوا گۆڕانكاریی لەم شێوازەدا دەكرێت".

وتوشیه‌تى، "بەرنامەی داتابەیسی موچەی کەمئەندامان بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دارایی دروستدەكرێت، لەکاتی جێبەجێبونی ئەم بەرنامەیەدا، لەڕێگه‌ی ئۆنلاینەوە لیستی موچە دەچێتە وەزارەتی دارایی‌و لەوێوە بۆ بانكەكان".

وه‌كو باسیكردوه‌، "لەسەر ئەو بابەتە، لەگەڵ هەموو بەڕێوەبەرەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی‌و بەڕێوەبەرەکانی چاودێری‌و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی پارێزگاکان‌و ئیدارە سەربەخۆکان كۆبونەوەم كردوە".

ده‌شڵێت:"كۆبونەوەكە بۆ گفتوگۆکردن بوو لەسەر میكانیزمی دروستکردنی بەرنامەی داتابەیسی موچەی کەمئەندامان كە كارەكە لەگەڵ وەزارەتی داراییدا دەكرێت، 87 هەزارو 175 كەمئەندام‌و خاوەن پێداویستیی تایبەت موچە لەحكومەتی هەرێم وەردەگرن".

ش.هـ