شارپرێس:
سیروان بارزانی ئەندامی کۆمیته‌ى ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان‌و بەرپرسی میحوەری گوێڕی هێزه‌كانى پێشمەرگە ئاشكرایده‌كات، ماوه‌ى مانگێكه بودجه‌ى هێزه‌كانى دژه‌تیرۆرى یه‌كێتى بڕدراوه، ده‌شڵێت:"پێموایه كێشه‌كانى پارتى‌و یه‌كێتى چاره‌سه‌رده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوو پارتی سه‌ره‌كین كه ئێستا هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن".
سیروان بارزانی له‌دیدارێكى ده‌نگى ئه‌مریكادا ڕایگه‌یاندوه، "فەرماندە سەربازیەکانی پارتی‌و یەکێتی وه‌كو برا کاریانکردوە، مانگێکە بودجەی دژەتیرۆری یەکێتی بەکاتی بڕدراوە".
ئه‌ندامه‌كه‌ى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى باسى له‌وه‌شكردوه، "سەرەڕای ناکۆکیە سیاسیەکان نوێنەرە سەربازیەکانی یەکێتی‌و پارتی به‌یه‌ک ده‌ست‌و وه‌كو برا کاریانکردوە".
سیروان بارزانی ده‌ڵێت:"نابێت كێشه‌یه‌كی تایبه‌ت كه له‌نێوان پارته‌كان هه‌بێت كاریگه‌ری هه‌بێت له‌لایه‌نی سه‌ربازی‌و ئه‌منی، ئه‌وه‌ی من بیستومه ماوه‌ى مانگێكه بودجه‌ی دژه‌تیرۆر بڕدراوه، به‌ڵام بڕیارەکە کاتییە تائه‌وكاته‌ى ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی هاوبه‌ش دابنرێت‌و چاره‌سه‌ر بدۆزرێته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه شتێكی اعترازی‌و كاتییه هه‌تا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌رده‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان پارتى‌و یه‌كێتیش، بارزانى وتویه‌تى:"پێموایه چاره‌سه‌رده‌بێت، هیچ كێشه‌یه‌ک نییه چاره‌سه‌رنه‌كرێت، ده‌بێت چاره‌سه‌ربكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی دوو پارتی سه‌ره‌كین كه هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن".
ش.هـ