شارپرێس:
نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، موچه‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ڕه‌وانه ده‌كه‌ین، ده‌شڵێت:"پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندبێت به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى هه‌ر مانگێك له‌ماوه‌ى 7 ڕۆژدا".
كه‌ناڵى العراقیه به‌سود وه‌رگرتن له‌نوسینگه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرایكردوه، حكومه‌تى ناوه‌ند بڕیاریداوه به‌ناردنى موچه‌ى ته‌واوى موچه‌خۆرانى هه‌رێم بۆ 12 مانگى ساڵى داهاتوو (2023).
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم موچه‌ى هه‌ر مانگێك له‌ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژدا دابه‌شبكات.
له‌ساڵى 2014وه به‌غداو هه‌رێم گرفتى گه‌وره‌یان له‌باره‌ى نه‌وت‌و بودجه هه‌یه‌و هه‌ردولا یه‌كتر به‌پابه‌ندنه‌بون به‌ده‌ستورو یاساكان تۆمه‌تبارده‌كه‌ن.
ئ.ق