شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌واڵێكى خۆش به‌فه‌رمانبه‌ران ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌ر له‌كۆتاییهاتنى ئه‌مساڵ، موچه‌یه‌كى دیكه به‌فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت".
دواى ئه‌وه‌ى فازڵ نه‌بى بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕونکردنەوەیدا لەبارەی میکانیزمی ڕێکارە کارگێڕییەکان بۆ خەرجکردنی 400 ملیار دینارەکەی هەرێم لەلایەن بەغداوەو وتى:"هەفتەی داهاتوو پارەکە دەگات"، سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئاشكرایكرد، "ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ى داهاتوو بگات، به‌ر له‌كۆتاییهاتنى ئه‌مساڵ دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 12ى فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ شارپرێس ئاشكرایكرد، "بڕیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌و به‌وه‌زاره‌تى دارایی ڕاگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر له‌به‌غداوه 400 ملیاره‌كه بگات، ئه‌وان دابەشکردنی موچەی مانگی 11 خێراتر دەکرێت‌و بەر لەكۆتاییهاتنى ئه‌مساڵ، موچه‌ى مانگى 12ش دابەشدەکرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی بۆ شارپرێس ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ئه‌گه‌ربێت‌و هه‌فته‌ى داهاتوو بڕى 400 ملیاره‌كه بگات، ئه‌وا زۆربه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان هه‌ر له‌م مانگه‌دا موچه‌ى مانگى 12یان پێده‌درێت‌و چه‌ند وه‌زاره‌تێك‌و سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌و خانه‌نشینى سه‌ربازى ده‌كه‌ونه ڕۆژه‌كانى سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو كه موچه وه‌ربگرن".
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ش كه باس له‌وه‌ده‌كرێت دابه‌شكردنى موچه‌ى ئه‌م مانگه خێراتر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 12 ده‌ستپێبكه‌ن، سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی وتى:"حكومه‌ت له‌هه‌وڵدایه دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 11 خێراتربكات كه ئێستاى ده‌ستى پێكراوه، هه‌روه‌ك داواش له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان كراوه لیستى موچه‌ى مانگى 12 ئاماده‌بكه‌ن".
له‌باره‌ى واده‌یه‌كى دیاریكراویش ڕونكردنه‌وه‌یداو ته‌ئكیدیكرده‌وه، "به‌دڵنیاییه‌وه ڕۆژى 26 یان 27ى ئه‌م مانگه ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 12 ده‌كرێت‌و پێش ناوه‌ڕاستى مانگى یه‌كى ساڵى داهاتوو دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 12ى فه‌رمانبه‌ران كۆتایی دێت".
ئه‌مڕۆش عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌نجامى به‌دواداچونێكى ئاشكراكرد له‌باره‌ى ئه‌و 400 ملیاره‌ى به‌غدا به‌نیازه ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بكات‌و ئاشكرایكرد، "بەنیوەی ئەو پارەیه‌ى لەبەغداوە دێت، دەتواندرێت پێش سەری ساڵ موچەی مانگی 12 بدرێت، 172 ملیار بۆ زۆنی سلێمانیەو 228 ملیاریش بۆ زۆنی هەولێر".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "بۆ مانگی 12، داهاتی نەوت لە25ی مانگەوە دەگەڕێتەوە، دەتواندرێت بە200 ملیاری بەغداوە پێش سەری ساڵ موچەی مانگی 12 بدرێت، 200 ملیار دیناریش دەمێنێتەوە".
ئێواره‌ى 13ى ئه‌م مانگه شارپرێس نوسراوێكى ده‌ستنوسه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا بڕیارێكى له‌به‌رژه‌وه‌ندى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركردو بڕیاریدا 400 ملیار دینار بۆ دوو مانگى ئه‌مساڵ ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم بكات.
ش.هـ