شارپرێس:
دادگای فیدراڵی عێراق لەڕێگەی نوێنەرەکەیەوە سکاڵا لەسەر شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆماردهكات.
بەگوێرەی نوسراوێك کە تایبەت دەست شارپرێس كهوتوه، دادگای فیدراڵی عێراق لەڕێگەی نوێنەرەکەیەوە سکاڵای لەسەر شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆمارکردوە.
لهنوسراوهكهدا ئهوهش ڕونكراوهتهوه، هۆکاری سکاڵاکە دەگەڕێتەوە بۆ لێدوانە توندەکانی شاخەوان عەبدوڵڵا بەرامبەر دادگای فیدراڵی عێراقو ئەو مادەیەشی پێی تۆمەتبارکراوە، مادەی 229یه لەیاسای سزادانی عێراقیی کە سزاکەی دوو ساڵ زیندانیکردن یاخود سزای مادیە.
ش.هـ