ترەمپ لێبوردنی گشتی بۆ سوپا و پۆلیس و هێزی چەکداری ئێران دەرکرد

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 590 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، داوا لە سەرباز و پۆلیس و چەکدارانی ئێران دەکەم چەکەکانتان دابنێن ئەگینا هەمووتان دەکوژرێن.

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، بەگەرەنتی بە سوپای پاسداران دەڵێم چەکەکانتان دانێن پارێزراو دەبن ئەگەرنا دەکوژرێن.

ڕاشیگەیاند، ئێران هێرش دەکاتە سەر وڵاتانی قەتەر و ئیمارات و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام  سەرکردەی داهاتووی ئێران ناتوانێت هەڕەشە لەهیچ لایەک بکات.

دەشڵێت، ئەمریکا هێرشی نەکردایە، ئێران هێرشی دەکردەسەریان.

هەروەها داوای لەدێپلۆماتکارانی ئێران کرد لەدژی ڕژێمەکەیان بوەستنەوەو خەڵک دەرفەتەکە بۆ گۆڕانکاری لەدەست نەدەن، هەروەها بەڵێنی دا بە هەموو ئەو کەسانەی کە لە کەرتی دیبلۆماسی ئێران کار دەکەن واز لە کارەکانیان بهێنن و پەیوەندی لەگەڵ رژێم بپچڕێنن خۆیان و کارەکانیان پارێزراو دەبن لە داهاتوودا.