شارپرێس:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی لەبارەی هێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاوکردەوە و داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکات.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و ڕووداوه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى سلێمانى ده‌كات كه ئێوارى دوێنێ 7ى نيسان ڕوويدا "نيگه‌رانين له‌و ئاڵۆزييانه‌ى كه به‌دوايدا هاتن".
ئاماژە بەوەشدراوە "له كاتێكدا داوا له لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ده‌كه‌ین ئه‌ركى خۆيان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ لێكۆڵينه‌وه له سه‌رچاوه و هۆكارى ڕووداوه‌كه، پێويسته هه‌موو لايه‌ك دان به خۆيان‌دا بگرن و به شێوازێكى دروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كه و لێكه‌وته‌كانيدا بكه‌ن و له‌برى تۆمه‌تبه‌خشينه‌وه، هه‌نگاو بنرێت بۆ نه‌هێشتنى هۆكاره‌كانى".
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "سه‌رجه‌م هاووڵاتييانى كوردستان، به‌تايبه‌تى شارى خۆشه‌ويستى سلێمانى دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى و ژيان و گوزه‌رانيان، ئه‌ركى له‌پێشينه‌ى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه و ڕێگه نادرێت به هيچ پاساوێك بكه‌ونه مه‌ترسييه‌وه".
