شارپرێس:
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ته‌رمى هاوڵاتیه‌ك له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا به‌كوژراوى دۆزرایه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، تائێستا هۆكارى ڕوداوه‌كه نه‌زانراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به‌شارپرێسى وت، "به‌ره‌به‌یانى ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی ته‌رمى کەسێک له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا دۆزراوه‌ته‌وه كه ئاسه‌وارى فیشه‌كى ده‌مانچه به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاره".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "تائێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه سه‌باره‌ت به‌و ڕوداوه".
هاوكات ئامۆزایەکی کوژراوەکە ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 2:30 خولەک ئامۆزاکەم لەماڵەکەی خۆیدا کوژراوەو سێ فیشەکی پێوەنراوە".
ده‌شڵێت، "ماڵیان لەگەڕەکی سەرچنارەو هۆکاری کوشتنەکەشی نازانین، چونکە کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبوەو چاوەڕێدەکەین پۆلیس لێکۆڵینەوە بکات‌و هۆکارەکەیمان بۆ ئاشکرابکرێت‌و تۆمەتبارەکەش دەستگیربکرێت".
ئامۆزای کوژراوەکە ده‌ڵێت، "ئامۆزاکەم ناوی (سەمەد عارف)ەو تەمەنی41 ساڵەو خێزاندارەو خاوەنی سێ منداڵە".