لە هێرشەكەی قامیشلۆدا سێ كەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان

27/07/2023‌ 947 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

دەزگای دژەتیرۆری هەرێمی كوردستان رایگەیاند "فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی یەپەگە دەكاتە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێك و 3 شەڕڤان گیانیان لەدەستدا".

دەزگای دژەتیرۆری هەرێمی كوردستان دەڵێت "بە گوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تەممووزی 2023 كاتژمێر 17:00، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی یەپەگەی لە تەلمەعرووف لە سنووری شاری قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای كوردستان كردە ئامانج".

دەشڵێـت "بەهۆیەوە بەرپرسێك و 3 شەڕڤان كوژران".

لەلایەكی دیكەوە ناوەندی مێدیایی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان دەڵێت لەو هێرشەی سوپای توركیادا سێ كەس گیانیان لەدەستداوە، دووی دیكەش برینداربوون.

ناوەندی مێدیایی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان ناسنامەی ئەو كەسانەی بڵاونەكردووەتەوە كە لەو هێرشەدا بوونەقوربانی.
 

بەپەلە