تورکیا: پێشبڕکێیەک بۆ هەڵبژاردنی جوانترین مانگا بەڕێوەچوو

هەمەڕەنگ

08/08/2023‌ 493 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بەگوێرەی ئاژانسی ئانادۆڵی تورکی، بیست و سێیەمین فێستیڤاڵی "فەلاتی ئۆڤیت" لەبەرزاییەکانی "ئۆڤێت" لە ناوچەی "ئیکیز دار" بە بەشداری نزیکەی دوو هەزار کەس و بەرپرسانی ناوخۆیی ویلایەتی ریزە بەڕێوەچوو.

لە میانی فێستیڤاڵەکەدا پێشبڕکێیەک بۆ هەڵبژاردنی جوانترین مانگا بەڕێوەچوو، کە تێیدا چەندین مانگا بەشداریان تێداکرد کە لەلایەن خاوەنەکانیانەوە بە ئیکسسواراتە جۆراوجۆرەکان ڕازێنرابوونەوە، هەندێکیشیان گوڵەبەڕۆژەیان بە مل و قۆچەکانیانەوە هەڵواسیبوو، بۆ ئەوەی دیمەنێکی جوانتریان پێببەخشێت.

لە فێستیڤاڵەکەدا، لیژنەی ناوبژیی هاوشێوەی لیژنەکانی نمایشی جلوبەرگ، مێزێکیان لەپێش خۆیان داناوە و خاوەن مانگاکانیش ئاژەڵەکەنیان بەپێشیاندا دەبردن بۆئەوەی سەرنجی ئەندامانی لیژنەکە رابکێشن و پلەی یەکەمیان بۆ بەدەست بهێنن.

لە پێشبڕکێکەدا، مانگای " گوڵی گردەکە" خەڵاتی جوانترین مانگای بەدەستهێنا و لەلایەن لیژنەکەوە خەڵاتێکی دارایی و چەند کیسە عەلەفێک پێشکەش بە خاوەنەکەی کران.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە