شارپرێس:
برازایه‌كى نیاز ده‌رگه‌ڵه‌یی كادیرى پێشكه‌وتوى یه‌كێتى كه شه‌وى ڕابردوو به‌كوژراوى له‌باخه‌كه‌ى خۆیدا دۆزرایه‌وه زانیاریى نوێ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "شوێنى سێ فیشه‌ك به‌سه‌رى ماممه‌وه دیاره"، ده‌شڵێت، "ئه‌وه‌ى ڕویداوه كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستیه".
باڵا هاوار برازای نیاز دەرگەڵەیی لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا زانیاریى نوێى له‌باره‌ى ڕوداوه‌كه‌وه ئاشكراكرد‌و وتى، "ئەم ڕوداوە ڕوداوێکی ئاسایی نییە، بەگوێره‌ى زانیاری پزیشکی دادی رانییەو له‌کردەوەیەکی تیرۆریستی مامم کوژراوه‌و شوێنی سێ فیشەكیش بەسەرییەوە دیاره".
وتیشى، "تائێستا هۆکاری ڕوداوەکە نازانرێت، لەئێستادا هێزەکانی پۆلیس‌و ئاسایشی ڕاپەڕین لێکۆڵینەوە دەکەن لەسەر ئەو کەیسە، هەروەها شوێنی ڕوداوەکەش لەباخەکەی خۆی بوە، به‌ڵام هه‌موان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه هیچ جۆرە كێشه‌یه‌كمان لەگەڵ هیچ کەس‌و لاینێک نەبوە تائێستا".
برازاكه‌ى نیاز ده‌رگه‌ڵه‌یی ئه‌وه‌شى وت، "پێشئەوەی ڕوداوی کوشتنەکە ڕوبدات لەگەڵ خێزان‌و منداڵەکانی بوە، دواتر خێزان‌و منداڵەکانی دەرگەڵەیی چونەتە سەردانی باخی ئامۆزای دایکیان‌و خاڵیان، کاتێک کە گەڕاونەتەوە بینویانە ئەم ڕوداوە ڕویداوە".
شه‌وى ڕابردوو نیاز دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی‌و قائیمقامى پێشوترى دوكان بەکوژراوی لەباخەکەی خۆی لەدەربەندی ڕانییە دۆزرایەوە.