شارپرێس:
دامەزراوەی دڵی ئەڵمانی ڕایگەیاند، پەستانی خوێن بەنزم دادەنرێت ئەگەرهاتو بەهای پەستانی خوێنی سیستۆلیک لە 100 ملم جیوە کەمتربێت، بەزانینی ئەوەی کە پەستانی خوێنی سیستۆلیک ئەو پەستانەیە کە لەخوێنبەرەکاندا ڕودەدات کاتێک دڵ خوێنی دەوڵەمەند بەئۆکسجین دەخاتە ناو بۆرییەکانی خوێنەوە.
ئەو دامەزراوەیە ڕونیکردۆتەوە، دابەزینی پەستانی خوێن بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە کەمخوێنی، نەخۆشییەکانی دڵ، کەمی غودەی دەرەقیو ئەدریناڵ، ئەمە جگەلەوەی هۆکاری بۆماوەیی ڕۆڵی هەیە.
نیشانەکانی دابەزینی پەستانی خوێن بریتین لەسەرئێشە، سەرگێژخواردن، زەردهەڵگەڕانی دەموچاو، سکچون، ساربونی پەلەکان، لەرزین، ناڕێکی لێدانی دڵ، خراپی تەرکیزو هەستی کەوتنەخوارەوە، ئەمە جگە لەماندوێتییو شەکەتیو تەڵخبونی بینین.
دابەزینی پەستانی خوێن دەتوانرێت بەنهخواردنی خۆراکی سوێرو خواردنەوەی شلەمەنیەکان بەڕێژەیەکی پێویست چارەسەربکرێت، ئەوە جگە لەڕاهێنانی چالاکییە جوڵەییەکانو حەمامکردنی گەرمو پاشان سارد یەک لەدوای یەک، ئەگەر هاتو ئەم ڕێکارانە کاریگەرییان نەبوو، دەتوانرێت پەنا بۆ چارەسەری دەرمانیی بەرێت.
و: ئاکۆ ئاڵی