شارپرێس:
دەستەی ئەركانی ھێزەكانی ٧٠ رایگەیاند "كردەوە تیرۆرستییە ترسنۆكانەكەی سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت بەبێ سزا تێناپەڕێت".
سەرۆكایەتی دەستەی ئەركانی ھێزەكانی ۷۰ رایگەیاند "بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستیە دەكەین كە كراوەتە سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت لە شاری سلێمانی كە بوەتە ھۆی شەھید بوونی سێ پێسمەرگە و برینداربوونی سێ پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری كوردستانی".
دەشڵێت "لێرەوە ڕای دەگەیەنین كە ئەم كردەوە ترسنۆكانەیە دەست درێژیەكەی ڕوونە بۆ سەر سەروەری خاكی ھەرێم و عێراق دژی یاسا نێودەوڵەتیەكانە و مەبەست لێی تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكەیە و شاری سلێمانیە بە تایبەتی، ئێمە وەك سەرۆكایەتی دەستەی ئەركانی ھێزەكانی ۷۰ بۆ گشت لایەكی ڕادەگەیەنین كە ئەم كردەوە تیرۆرستیە ترسنۆكانەیە بەبێ سزا تێناپەڕێت، داوا لە ووڵاتانی جیھان دەكەین كە ھەڵوێستی جدیان ھەبێت بەرامبەر بەم كردەوە تیرۆرستانەیە ئەمەش لە كاتێكدایە كە ھێزی پێشمەرگە و گەلی كورد چەندین ساڵە پارێزەری ناوچەكە و جیھانن لە تیرۆرو تیرۆرستان لەو پێناوەشدا قوربانی گەورەی داوە ھەربۆیە داواكارین لە دۆستەكانمان لە ئەمڕۆدا پاڵپشتمان بن لە بەگژدا چونەوەی ئەم جۆرە كردەوە تیرۆرستیانەدا".
ئاماژە بەوەش دەكات "ھاووڵاتیانی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە ھەمووان پێكەوە ڕووبەڕووی ئەم كردەوە ترسنۆكانە و ھەموو ھەوڵێكی تێكدەرانە دەبینەوە كە ئامانج لێیان زیان گەیاندنە بە گەلی كورد و دەست درێژین بۆسەر خاكی كوردستان".
