بەهۆی مەترسی هێرشەوە لە دوو قوتابخانە دەوام راگیرا

کوردستان

18/09/2023‌ 6712 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
بەهۆی مەترسی هێرشەوە لە دوو قوتابخانەی سنووری هەولێر دەوام راگیرا.

مامۆستا ئیبراهیم بەڕێوەبەری قوتابخانەی جەژنیكانی تێكەڵاو
لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند "لەپێناو سەلامەتی و پاراستنی قوتابیان لەئەگەری ڕوودانی هەر هێرشێك، قوتابخانەی هاوچەرخی بنەڕەتی تێكەڵاو كە لەناو كەمپی كوردانی ڕۆژهەڵاتە بە ئاگاداری پەروەردە تا ڕوژی یەك شەممە بەداخرای دەمێنێتەوە".

راشیگەیاند "قوتابخانەی جەژنیكانی سەرەتایی تێكەڵاویش كە كەوتۆتە ناو گوندی جەژنیكان بە ئاگاداری پەروەردە بەیانی ڕۆژی سێ شەممە قوتابیان ئیزن دراون".