كۆڵبەرێك برینداربوو

کوردستان

25/09/2023‌ 241 جار خوێندراوه‌ته‌وه


  شارپرێس:

 كۆڵبەرێكی خەڵكی شاری سەقز بە ناوی جەوهەر فكری، لە كاتی كۆڵبەری و لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارە حكوومەتییەكان بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە تەقەیان لە كۆمەڵێك كۆڵبەر كردووە و كۆڵبەرێك بە ناوی جەوهەر فكری، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵكی شاری سەقز بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەكانی هەنگاو، ئەو كۆڵبەرە پشتی پێكراوە و بە مەبەستی تیماركردن و چارەسەریی پزیشكی، بۆ نەخۆشخانەی "سەلاحەدین ئەیووبی"ی شاری بانە گواستراوەتەوە.