شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، سبه‌ینێ دوشه‌ممه موچه‌ى مانگى 9ى لیوا هاوبه‌شه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ى لیوای12ی پیادەى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كراوه تێیدا هاتوه، سبه‌ینێ دوشەممە موچەكانیان دابه‌شده‌كرێت‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له‌ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌ى ئه‌و لیوایه كراوه سبه‌ینێ کاتژمێر 9ی بەیانی له‌بانكه‌كانى خۆیان ئاماده‌بن بۆ وه‌رگرتنى موچه‌كانیان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ڕۆژى 24ى مانگى ڕابردوو لیوا هاوبه‌شه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه موچه‌ى مانگى 8یان وه‌رگرت‌و سبه‌ینێش موچه‌ى مانگى 9یان پێده‌درێت، واته له‌ماوه‌ى 15 ڕۆژدا موچه‌ى مانگه‌كانى 8و 9یان پێدراوه.