ئایا ئاماژە گەردوونییەکان لە بوونەوەرە ئاسمانییەکانەوە دێن؟

هەمەڕەنگ

30/10/2023‌ 603 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بە گوتەی زانا ئیلیا میرمینسکی، توێژەر لە بەشی فیزیای فەلەکی ئاست بەرز لە پەیمانگای توێژینەوەی بۆشایی ئاسمان لە ئەکادیمیای زانستیی ڕووسیا، هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی باوەڕمان بەوە هەبێت کە ئەم سیگناڵە رادییۆییانەی لە قوڵایی گەردوونەوە دێن، هی بوونەوەرە ئاسمانییەکان بن.
ئەو زانایە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی نۆڤۆستی ڕوسیا ئاماژەی بەوەکردووە، هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی باوەڕی بەوە هەبێت کە سەرچاوەی سیگناڵە ڕادیۆییە خێراکان دەکرێت لە شارستانیەتەکانی دەرەوەی زەوییەوە هاتبێت، بەڵکو بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ئەستێرە موگناتیسییەکانەوە هاتوون.
جێگای سەرنجە کە پێشتر تیمێکی توێژەرانی نێودەوڵەتیی تەقینەوەیەکی دووری شەپۆلی ڕادیۆیی گەردوونییان دۆزیبووەوە کە کەمتر لە میلی چرکەیەک دەخایەنێت لە گەلەئەستێرەیەکدا کە ئەوەندە دوورە کە ڕووناکیەکەی هەشت ملیار ساڵی دەوێت تا دەگاتە زەوی. زانایان هێشتا ناتوانن دیاری بکەن کە چۆن ئەم جۆرە پەستانە ڕادیۆییە سەرهەڵدەدەن. میدیاکان بە “سیگناڵی نامۆکان” ناویان دەبەن.
زانا روسییەکە هەروەک دەڵێت: "هیچ هۆکارێکمان نییە بۆ ئەوەی باوەڕمان بەوە هەبێت کە ئەوان بە جۆرێک پەیوەستن بە ژیانی دەرەوەی زەوییەوە"، جگە لەوەش دەزانین کە هەمان ڕووداو یان هاوشێوەی ڕووداوەکان لە گەلەئەستێرەی ئێمەدا ڕوودەدەن... پێدەچێت ئەم سەرچاوانەی تەقینەوەی ڕادیۆیی پەیوەندییان بە نیوترۆنەوە هەبێت ئەستێرە و موگناتیسیەکان و بەگشتی "پێموانییە کەس لە نزیک ئەستێرە موگناتیسییەکان بژی".
میرمینسکی ئاماژە بەوەش دەکات کە دۆزینەوەی نوێی تەقینەوەی ڕادیۆیی خێرا لە مەودای پێوانەیی ڕووداوێکی "سەرنجڕاکێش"ن بەڵام "چاوەڕوانکراوە".
ئەستێرە موگناتیسییەکان بریتین لە ئەستێرەی نیوتڕۆنی خاوەن کێڵگەی موگناتیسییەی بەهێزن کە لە گەردووندا چاودێری کراون. ئەوان تەنگەلێکی زۆر چڕن کە تیرەکەیان 12-20 کیلۆمەتر دەبێت، و بارستەیان بەراورد دەکرێت بە بارستەی خۆر یان تەنانەت زیاتریش.  ئەستێرە موگناتیسییەکان بە دەردانی بەهێزی تیشکی ئێکس و تیشکی گاما ناسراون.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی