شارپرێس:
توێژینەوەیەکی نوێی هۆڵەندی کە پشتی بە داتاکانی 80 هەزار کەس بەستووە، قاوەی خستۆتە لیستی ئەو شتانەی کە تەندرووستیی گورچیلەی مرۆڤەکان بەگشتی دەپارێزن، هەروەک بۆگورچیلەی تووشبووانی شەکرە بەتایبەتی بەسوودە.
لێکۆڵینەوەکە تێبینی کردووە کە هەموو کوپە قاوەیەک پەیوەستە بە کەمبوونەوەی مەترسیی پەککەوتنی گورچیلەوە، بەشێوەیەک ئەوپەڕی رۆژانە لە چوار کوپ تێپەڕ نەکات، ئەوەش بەگوێرەی بابەتێک کە لە رۆژنامەی ئێسکپرێسی بەریتانییدا بڵاوکراوەتەوە.
لێکۆڵینەوەکە بۆی دەرکەوتووەکە خواردنەوەی دوو کوپ لەرۆژێکدا سوودی تەندرووستیی زیاتر دەبەخشێت لە چاو کوپێک، لە کاتێکدا 3 کوپ سوودی زیاتر دەبەخشێت، ئەم زیادبوونی سوودە دوای 4 کوپ دەوەستێت.
ئەوەی لەسەرەوە ئاماژەی پێکرا بۆ قاوەڕەش دەگونجێت کە شەکریان هیچ زیادکردنێکی ناتەندرووستیی تری تێدا نەبێت.
ئانیکڤان وێستن، توێژەر لە زانکۆی واگنینگن دەڵێت: "ئەوڕاستییەی کە ئێمە ئەوەندە کەم گرنگیی بە تەندرووستیی گورچیلە دەدەین، جێگەی سەرسوڕمان نییە، چونکە لە سەرەتای تێکچوونی گورچیلە تەنیا هەندێک نارەحەتیی بچووک دروست دەکات–بۆنموونە ماندوێتی و خوران و بەرکەوتن بە سەرما".
لە ئەنجامەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە کاریگەرییە ئەرێنییەکانی قاوە زیاتر بۆ ئەو کەسانە دەردەکەون کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی
