ئابووریی شێتخانە

مەلەفی تایبەت

10/11/2023‌ 813 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئاسۆ شابان

* بە پێی ڕاپۆرتەکانی بەشی بازرگانی ویلایەتە یەکگرتوەکان بێت کە لە گۆڤاری ( لۆس ئەنجلوس تایمز ) دا بڵاوکراوەتەوە، لە ساڵی ۱۹۷۳ بەدواوە ساڵانە بە ڕێژەی لە ۰,۷% کرێی ڕاستەقینەی کار دابەزیوە.

* لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن ( جولیان سکۆر ) لە ژێر ناوی کرێکارە ئەمەریکیە فوڵ تایمەکاندا ( ئەوانەی زیاتر لە شانزدە کاتژمێر کاردەکەن ), تیایدا باس لە کەمبونەوەی کاتی پێشبینی نەکراوی پشودانیان دەکات, لە ئێستادا ئەمەریکاییەکان بە تێکڕای ساڵانە 164 کاتژمێر زیاتر کاردەکەن بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.

* ئەگەر ڕاپرسیەکان ئەنجامبدرێن لەسەر هەژاری لە ووڵاتە پیشەسازییە گەشەکردوەکاندا, ئەوا ڕێژەیەکی گەورەی هەژاری لە زۆربەی شوێنەکانی جیهاندا دەبینین, کیشوەرەکانی ئەفەریقاو ئەمەریکای لاتین لە ساڵی ۱۹۷۰ کانەوە بۆ سەرەتاکانی ساڵانی ۱۹۸۰, هەژارترین شوێنەکانی جیهان دەبن.

* لە ساڵی ۱۹۸۹ بەڵێنی ئەوە بەخەڵك دراوە کە بازاری ئازاد ( دەرئاساییەکی ئابووری ) نوێیان بۆ دەهێنێت. هاوکات دوای پێنچ ساڵ بژێوی ژیان بە ڕێژەی لەسەدا چل بۆ پەنچا کورتیان هێنا.

* لە ساڵی ۱۹۸۰ دا بەڕێوەبەریە گشتیەکانی ۳۰۰ گەورەترین کۆمپانیەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکان ۲۹ جار داهاتیان لە تێکڕای داهاتی کرێکارانی ئەمەریکا زیاتر بوو. وە لە ساڵانی ۱۹۹۰ بەدواوە داهاتەکانیان بە ڕێژەی ۹۳ جار زیاتر بەرز بۆتەوە.

* لە ڕاستیدا دوو بلیون خەڵك لە ووڵاتانی جیهانی سێیەمدا لەسەر سیستەمی سۆسیال یاخود پێدانی خۆراک, ژیان دەگوزەرێنن, لەبەرامبەر چینێکی تەنکی خەڵك كە لە ژیانێکی خۆشگوزەرانی ئاست بەرزدا دەژین.

* خەڵکانی دەوڵەمەند کە لەلایەن ( کەیس مانهانتن ) لە ئەوروپاو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سامانەکانیان خەمڵێندراوە, هەندێکیان ۱۰۰۰ بلیون پاوەندیان بە کاش یان سەرمایە هەیە. هەروەها لە ئەمەریکای لاتین و ئاسیاش زیاتر لە ۱۰۰۰ بلیون سامانی تایبەتی خەمڵاندوە. ئەو بڕەش بە خێرایی گەشە دەکات.

# بە پێی ئاماژەی ئەمساڵی گەشەی ئابووری هۆڵەندا بێت, دەوڵەمەندەکان شەش ملیارد ئیرۆیان قازانج کردوە, لە کاتێکدا ڕێژەی بێکاری لە سەرو یەک ملیۆن و نیوەو ئەژمار دەکرێت.
( ڕاستە ئەمە ئەو ئابوورییە شێتخانەیەیە کە چۆن کریس هارمان لە سەرەوە ئاماژەی پێداوە, بۆ زیاتر زانیاری لەم بارەیەوە جێی خۆی دەبێت کە ئەم پەرتوکەی کریس هارمان بخوێنینەوە, واتە ئابووریی شێتخانەو سەرمایەداری و بازاڕی هاوچەرخ, ڕەنگە وەڵامێک بێت بە زۆر پرس کە هێشتا لای تۆ بێ وەڵام ماونەتەوە ).

بەپەلە