شارپرێس:
گۆڤاریJolie بڵاویکردۆتەوە، زەیتی پاککەرەوە چەندین سوودی بۆ پێست هەیە، بەو پێیەی لەلایەکەوە یارمەتیی لابردنی ماکیاژ و پیسیییەکانی سەر پێست دەدات و بە قووڵی کونیلەکانی پێست پاکدەکاتەوە، لەلایەکی ترەوە دەبێتە هۆی گرنگییدان بە پێست و شێدارکردنەوەی.
گۆڤارەکە، ڕوونی کردۆتەوە، پێستی وشک گونجاوە بۆ زەیتێکی پاککەرەوە کە دەوڵەمەندە بە چەوریی، وەک زەیتی زەیتون، زەیتی ئەڤۆگادۆ یان زەیتی گوێزی هیندی، بۆ شێدارکردنی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێستی هەستیار کە مەیلی خورانی هەیە، زیاتر گونجاوە بۆ زەیتی ئەرگان یان زەیتی بادەم بۆ ئەوەی تووشی خوران نەبێت.
باسی لەوەشکردووە، سەبارەت بە پێستی چەور کە زیاتر تووشی پەڵە دەبێت، زەیتی پاککەرەوەی سووک و ناچەور و دژە هەوکردن وەک زەیتی جۆجۆبا و زەیتی کاستۆر گونجاوە.
بەگشتیی پێویستە زەیتێکی پاککەرەوە بەکاربهێنرێت کە دوور بێت لەکحول و خوێی ئەلەمنیۆم و بۆیاخ و پارابین و پارافین و زەیتی کانزایی و بۆنەکان.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی