تا ئێستا موجتەبا خامنەیی لەرێوڕەسمی بەخاكسپاردنی تەرمی باوكیدا دەرنەكەوتووە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 116 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس:

موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لەدووهەمین ڕۆژی ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی رێبەری پێشوو لە تاران بەدەرنەكەوتووە.
 
ڕۆژی یەكشەممە، لە تاران نوێژ لەسەر تەرمی عەلی خامنەیی ئەنجامدرا، كە جەماوەرێكی زۆر و بەرپرسانی باڵای ئێران ئامادەی بوون.

تا ئێستا ڕوون نییە كە ئایا موجتەبا خامنەیی كوڕی عەلی خامنەیی و رێبەری باڵای ئێران لە ڕێوڕەسمە شەش ڕۆژەییەكەی بەخاكسپاردنی تەرمی باوكیدا ئامادە دەبێت یان نا كە تا ئێستا لە دووهەم رۆژی رێوڕەسمەكەدا دەرنەكەوتووە.

موجتەبا لە هێرشە ئاسمانییەكەی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ٢٨ی شوباتدا بە برینداری رزگاری بوو، لەو شەڕەدا عەلی خامنەیی باوكی كوژرا و موجتەبا دواتر وەك رێبەری نوێ دیاریكرا، بەڵام تا ئێستا هیچ دەركەوتنێكی نەبووە و تەنها بەلێدوانی نوسراو پەیامەكانی بڵاوكردووەتەوە.