شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل ڕۆژی یەكشەممە ڕایگەیاند كە هێزەكانیان دوو فەرماندەی مەیدانی حەماسیان لە كەرتی غەززە كوشتووە.
سوپای ئیسرائیل ڕاشیگەیاندووە، ئەو دوو فەرماندەیە بریتین لە محەمەد نەجیب عاشور و تامر سەعید ئەبو نخل كە پلەی فەرماندەیان هەبووە لەباڵی سەربازی حەماس.
لە ڕاگەیەندراوێكی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە "ئەو دوو كەسە بەشداربوون لە پلاندانان بۆ هێرشكردنە سەر هێزەكانمان و هەڕەشەی ڕاستەوخۆیان بۆ سەربازەكانمان دروستكردووە پێش ئەوەی لە لێدانی ورددا بكرێنە ئامانج".
سوپا وردەكاریی زیاتری لەبارەی هێرشەكانەوە نەخستەڕوو، لەوانە كات و شوێنی هێرشەكە لەكەرتی غەززە.