فڕۆکەکانی تورکیا ٢ ئۆتۆمبێلیان لە قامیشلۆ بۆردومان کرد

کوردستان

22/11/2023‌ 379 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس- کەنداڵ جودی:

فڕۆکەکانی تورکیا ٢ ئۆتۆمبێلیان لە کانتۆنی قامیشلۆ بۆردومان کرد.

بەپێی زانیارییەکانی شارپرێس فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لەسەر ڕێگای نێوان شاری قامیشلۆ و ناحیەی ترپەسپی بۆردومان کرد.

لە هەمان کاتدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە شارۆچکەی تل مەروف لە قەزای ترپەسپی بۆردومان کرد.

دەوترێت لە هێرشەکاندا بریندار هەیە، بەڵام زانیاری پێویست بەردەست نییە.

بەپەلە