شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین هاووڵاتیان لە بەكارهێنانی چەند جۆرێكی دەرمان ئاگادار دەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "ئاگاداری هاووڵاتیانی سنورەكەمان دەكەین كە لە ئێستادا ئەم جۆرە دەرمان و حەبانە لەهەندێك نۆرینگەی تەندروستی و دەرمانخانە فرۆشراون و لەلایەن لیژنەكانەوە لیژنەی چاودێری تەندروستی و بازاڕەوە دەستیان بەسەردا گیراوەو ڕێگەپێدراونین ، بەوپێیەی كاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروستدەكەن، بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەكەین لەهەرنۆرینگەو دەرمانخانەیەك بینیتان لیژنەكانمان ئاگاداربكەنەوە".
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی شارپرێس ئەم جۆرە دەرمانانە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان ڕیكلامی بۆ دەكرێت و بەشێوەی ئۆنلاین بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت ، بێ ڕەچاوكردنی زیانە تەندروستییەكان كە كەسی بەكارهێنەر تووشی گرفتی تەندروستی دەكات.