توركیا نەخۆشخانەیەكی قامیشلۆی بۆردومان كرد

کوردستان

25/12/2023‌ 598 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 شارپرێس- كەنداڵ جودی:

فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا نەخۆشخانەیەكی شاری قامیشلۆیان بۆردومان كرد.

لە كاتژمێرەكانی ئێوارەدا فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی دەوڵەتی توركیا هێرشەكانیان بۆ سەر شاری قامیشلۆ زیاد كرد. لەو چوارچێوەیەدا فڕۆكەكان بۆردومانی نەخۆشخانەی تایبەت بە شۆردنی گورچیلەیان لە شاری قامیشلۆ كرد.

تا ئێستا هێرشەكانی فڕۆكەكان بۆ سەر شاری قامیشلۆ بە سەختی بەردەوامن. لەهەمان كاتدا ژمارەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانەی بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە شەهیدبوون، بووەتە 8 كەس.