قامیشلۆ لەژێر بۆردومانی چڕدایە

کوردستان

26/12/2023‌ 706 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس: کەنداڵ جودی

سوپای تورکیا جارێکی دیکە دەستی بە هێرشکردنە سەر کانتۆنی قامیشلۆ کردەوە و تا ئێستا چەندین دامەزراوەی خزمەتگوزاری بۆردومان کردووە.

 کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیا دەستیان کردووە بە هێرشکردنە سەر کانتۆنی قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان.

 لەو چوارچێوەیەدا بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس کەوتووە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کارگەیەکیان لە ڕۆژئاوای شاری قامیشلۆ بۆردومان کردووە.

 لە هەمان کاتدا حکومەتی تورکیا کۆمپانیای بیناسازی لە ڕۆژئاوای شاری قامیشلۆ و ناوەندێکی هێزە ئەمنییەکانی بۆردومان کرد.

 جگە لەوەش، فڕۆکەکان کۆگاکانی دانەوێڵەیان لە گوندی گیرە  بە دووری 4 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای گرکی لەکێی سەر بە قامیشلۆ بۆردومان کرد.

 هێرشەکە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەردەوامە.

بەپەلە