عێراق بڕیاریدا بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ڕه‌وانه‌ بكات

کوردستان

14/01/2024‌ 2929 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى حکومەتی عێراقدا، بڕیاردرا به‌ناردنى 615 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، میدیاى نزیك له‌پارتیش ده‌ڵێت، "ناردنی پارەکە لەچوارچێوەی یاسای بودجەدایەو وەکو قەرز بۆ پێدانی موچە دەنێردرێت".


ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق له‌کۆبونەوەدایەو بڕیاردراوە بەناردنی 615 ملیار دینار بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

میدیاى نزیك له‌پارتى ده‌ڵێت، "ناردنی پارەکە لەچوارچێوەی یاسای بودجەدایەو وەکو قەرز بۆ پێدانی موچە دەنێردرێت".

ساڵى ڕابردوو حكومه‌تى عێراق بڕیاریدا بۆ سێ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، بڕى 700 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ بكات، به‌ڵام له‌مساڵداو له‌یه‌كه‌م بڕى قه‌رزدا بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ 615 ملیار دینار كه‌مكرایه‌وه‌.