بومه‌له‌رزه‌ دهۆكى هه‌ژاند

کوردستان

03/02/2024‌ 614 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە بومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.2 پلەی ڕێکختەر پارێزگای دهۆکی هەژاندوەو له‌دوو مانگى ڕابردوشدا 30 بومه‌له‌رزه‌ دهۆك‌و ده‌وروبه‌رى هه‌ژاندوه‌.


دەستەی گشتی کەشوهەواو بومەلەرزە لەوەزارەتی گواستنەوەی عێراق بەیاننامەیەکى بڵاوكردۆته‌وه‌و ڕایگەیاندوه‌، ئەمڕۆ شەممە، کاتژمێر 6:09 خولەکی بەیانی بومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.2 پلەی ڕێکختەر پارێزگای دهۆکی هەژاندوە.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "هاوڵاتیانی ناوچەکە هەستییان بەبومەلەرزەکە نەکردوە، هەروەها هیچ زیانێکی مادی‌و گیانیشی نەبوە، لەماوەی نزیکەی دوو مانگی ڕابردوشدا، نزیکەی 30 بومەلەرزە لەو ناوچەیەی داوە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبوە".