نیویۆرك تایمز: ئەمریکا بەنیازی کوشتنی چەند سەرکردەیەکی شیعە بووە

عیراق

27/02/2024‌ 992 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی بەنیازی کردنە ئامانجی چەند سەرکردەیەکی شیعە بووە.

ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە ئاماژەی بەوەداوە، ئیدارەی ئەمریکا بەنیازبوو چەند سەرکردەیەکی میلیشیا شیعەکان کە نزیکن لە ئێران بکاتە ئامانج و بیانکوژێت.

سەرچاوەکە وتوشیەتی:"لەو پلانەی داڕێژرابوو پاشگەزبووینەوە، ئەوەش لەدوای دروستبوونی ئاگربەست لەنێوان میلیشیا شیعەکان و ئەمریکا".

هەر بەگوێرەی نیویۆرك تایمز، ئێران داوای لە میلیشیا شیعەکان کردووە، خۆیان لە کردنە ئامانجی هێزەکانی ئەمریکا بەدوور بگرن.