ساردی دەست و قاچ نیشانەی کەمی ئاسنە لە خوێندا

تەندروستی

27/02/2024‌ 489 جار خوێندراوه‌ته‌وه



پزیشکان هۆشداریی دەدەن کە هەستکردن بە سەرما و ماندوێتیی ڕەنگە مانای ئەوە بێت کە پێویستە ڕێژەی ئاسن لە جەستەتدا زیاد بکەیت.

دکتۆر ڤیکاش مودی لەوبارەیەوە وتویەتی کە سەرمابوونی دەست و پێیەکان دەکرێت لە ئەنجامی کەمخوێنی بێت کە ئەویش بەهۆی کەمی ئاسنەوە درووست دەبێت .

ئەو کەسانەی تووش کەمخوێنیی دەبن سوڕی خوێنیان لەتەواوی جەستەیان خراپە، چونکە بەشی پێویست خڕۆکە سوورەکانیان نییە بۆ دابینکردنی ئۆکسجین بۆ شانەکانی جەستە، ئەگەر بەشی پێویست ئۆکسجینت بۆ شانەکانی جەستەت نەگەیشت، ئەوا هەستێکی سرووشتیی گەرمیی و ساردیت نابێت.

جگە لە هەستکردن بە سەرما لە دەستەکاندا، نیشانەیەکی دیکەی باوی کەمخوێنی هەمیشە هەستکردنە بە ماندوێتیی.

ئەو کەسانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بۆ ئەم حاڵەتە ژنانی پێش وەستانی سوڕی مانگانەن، چونکە زیاتر لە دوو هێندەی پیاوان پێویستیان بە ئاسن هەیە.

ئەو نیشانانەی تر کە ڕەنگە ئاماژە بن بۆ دابەزینی ئاستی ئاسن بریتین لە:
پێستی بێڕەنگ.
ژانەسەر.
هەناسەتەنگی.
وشکی پێست و قژ.
باڕێکی لێدانی دڵ .
ئاوسان و ئازاری زمان و دەم.
نینۆکی فشەڵ.

ئامادەکردن:ئاکۆ ئاڵی