شارپرێس:
لەیادی ڕاپەڕیندا بافڵ تاڵهبانى لهڕێگهى پەیامێکهوه ڕایگهیاند، "ئەم ڕێڕەوە نادروستەی سیاسەتو حوکمڕانی ڕاستدەکەینەوەو پێگەی دەستوریی کورد لەناوەندی بڕیاری سیاسی لەبەغدا دەپارێزین"، دهشڵێت:"دوپاتیدەکەینەوە، یەکێتیی ئەو هێزە نییەو نابێت کە پشت لەخەڵکەکەی بکات".
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەیادی ڕاپەڕیندا پەیامێکی بڵاوکردەوەو دهڵێت:"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەزانێت ئێوە چ مێژویەکی پڕ لەشانازییو درەوشاوەتان تۆمارکردوەو چەند ڕۆڵەی قارەمانتان بەم خاکە بەخشیوە، لەیادمانە چەند ئازارتان چەشتو لەچ دەربەدەرییەکدا ژیان، بۆ ئەمەش یەکێتی هەمیشە قەرزاری ئێوەو خۆڕاگریی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدەکانمانە".
تاڵەبانی ڕەخنە لەدۆخی حوکمڕانی لەهەرێم دەگرێتو لهپهیامهكهیدا نوسیویهتى، "دەزانین نیگەرانییەکان زۆرنو ئەو ئامانجانەی خوێنی گەشی شەهیدەکانمانی لەپێناو ڕژا، وەک خۆیان نەهاتنەدی، خزمەتگوزارییەکان لەئاستی پێویستدا نینو دۆخەکە بەو شێوەیە نییە کە ئێوەو ئێمەش هیوامان بۆ خواستبوو".
جهختدهكاتهوه، "وەکچۆن لەڕابردودا بەڵێنمان پێدان ئەم ڕێڕەوە نادروستەی سیاسەتو حوکمڕانی ڕاستدەکەینەوەو پێگەی دەستوریی کورد لەناوەندی بڕیاری سیاسی لەبەغدا دەپارێزین، ئێستاش دوپاتیدەکەینەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو هێزە نییەو نابێت کە پشت لەخەڵکەکەی بکات".
بافڵ تاڵهبانى ڕاشیگهیاندوه، "لەماوەی ڕابردودا بەپشتیوانیی خواو خەڵکی خۆشەویستی کوردستان هەنگاوی کاریگەرمان لەپێناو ژیانو گوزەرانی خەڵکەکەمان ناوەو ئەنجامەکەشی لای هەمولایەک ڕونە، بێگومان هەر کارێکیش کە کردومانەو دەیکەین، لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاو نیشتمانییەکان دەبێتو هەموو ئامانجێکمان سەرفرازیی خەڵکو پاراستنی خاکی کوردستانە".