هیچ پەیوەندییەک لەنێوان بەکارهێنانی مۆبایل و تووشبوون بە شێرپەنجەدا نییە

هەمەڕەنگ

14/03/2024‌ 344 جار خوێندراوه‌ته‌وه



توێژینەوەیەکی نوێی بەریتانی دەریخستووە کە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان بەکارهێنانی مۆبایل بۆ ماوەیەکی زۆر و مەترسیی تووشبوون بە گرێی شێرپەنجەیی مێشکدا نییە.

دەزگایەکی توێژینەوەی نێودەوڵەتیی بەناوی COSMOS کە لەسەر دەستپێشخەری Institutt کارۆلینسکا و کۆلێژی ئیمپریال لەندەن لە بەریتانیا دەستیپێکرد ، ئاماژەی بەوەدا کە بەدواداچوون بۆ زیاتر لە 250,000 بەکارهێنەری بەهێزی مۆبایل مەترسیی زیاتری تووشبوون بە گرێی شێرپەنجەیی مێشکی لە بەکارهێنەرانی دیکە نیشان نەداوە.

بەکارهێنانی بەربڵاوی مۆبایل و پەیوەندییە بێ وایەرەکانی دیکە بووەتە هۆی نیگەرانی لەوەی کە تیشکی کارۆموگناتیسی فرێکوێنسی بەرزی تەکنەلۆژیای مۆبایل لەوانەیە ببێتە هۆی شێرپەنجە و نەخۆشییە تەندرووستییە هاوشێوەکانی تر .

ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی و یەکێتیی ئەوروپا داوای لێکۆڵینەوەی کوالێتی بەرزیان کردووە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە، هەربۆیە ئەم توێژینەوەیە نزیکەی 20 ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکرد.

لە نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2013 توێژینەوە لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە کەسەکان لە 5 وڵات ئەنجامدراوە، هاوکات چاودێریی تۆمارە تەندرووستییەکانیان کراوە، بەتایبەتیی ئەوانەی کە ڕەنگە ئاماژە بن بۆ دروستبوونی وەرەمی شێرپەنجەیی. توێژینەوەکە دەریخستووە ئەو کەسانەی زیاتر بە مۆبایل قسە دەکەن، ئەگەری تووشبوونیان بە گرێی شێرپەنجەیی مێشکیان زیاتر نییە لە چاو کەسانی دیکە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی