بۆچوونێک لەبارەی خواردنی "نان"ەوە پووچەڵدەکرێتەوە

تەندروستی

17/03/2024‌ 1211 جار خوێندراوه‌ته‌وه



دکتۆرە یولیا چیخۆنینا، پسپۆڕی بواری خۆراکی ڕووسی، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو باوەڕە باوەی کە پێیوایە وازهێنان لە نان یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابەزاندنی کێشی جەستە، بۆچوونێکی هەڵەیە.

بە وتەی ئەو، بۆ دابەزاندنی کێش باشترە و گرنگترە واز لە بەرهەمە شەکردارەکان و شیرینیەکان بهێنن، کە جگە لە ئارد ڕێژەیەکی زۆر چەورییان تێدایە.

جگە لەوەش نانی تازە ناتوانێت زیان بە گەدەی کەسێکی تەندرووست بگەیەنێت، وەک زۆرێک پێیان وایە. بۆیە پێویستە بەکارهێنانی تەنها بۆ ئەو کەسانە سنووردار بێت کە بەدەست نەخۆشییەکانی گەدە و ڕیخۆڵەوە دەناڵێنن لە قۆناغی توندبوونەوەی نەخۆشییەکەدایە. هەروەک ئەو بیرۆکەیەی کە نانی تۆست تەندروستترە لە نانی ئاسایی، مشتومڕی لەسەرە.

ئەو دەڵێت: زۆرجار ڕێژەی کالۆری لە نانی تۆستدا  زیاترە وەک لە نانی ئاسایی، ئەگەر کەسێک هیوای ئەوە بخوازێت یارمەتیی بدرێت بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی کالۆری خواردنی و دابەزاندنی کێشی لەشی، لەوانەیە بە درووستیی بڕی کالۆریەکەی حیساب نەکات و هەڵە بکات، چونکە نانی تۆست چەندین پێکهاتەی زیادەی تێدایە، وەک تام و بۆنی جیاواز و شەکر، هەروەک پێکهاتەیەکی فرە چەشنی لەو جۆرە هەمیشە سوودی نییە بۆ لەشڕێکی .

بە وتەی ئەو، نانی قاوەییش ناکرێت  لە نانی سپی بەتەندرووستتر هەژمار بکرێت. چونکە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ جۆری ئەو ئاردەی کە بۆ دروستکردنی بەکاردێت.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی