شارپرێس:
کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەكانی پاسەوانی سنوری سەر بەعێراق له‌سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئەشکەنجەیه‌كى زۆر قورس دراوه‌و شوێنه‌وارى ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كى زۆر به‌چه‌ند شوێنێكى جه‌سته‌یه‌وه ده‌بینرێت.
بەگوێره‌ى گرتەیه‌كى ڤیدیۆیی کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوبوەتەوە، کۆڵبەرێک لەدوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنور لەناوچەی (تەوێڵە)ی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکراوە، لێیدراوەو ئەشكەنجەیه‌كى زۆریش دراوە.
کەسێک لەڤیدیۆکە بەنیشاندانی جەستەی کۆڵبەرەکە، دەڵێت:"هێزەکانی پاسەوانی سنور بارەکەیان لێگرتوەو زۆریشیان لێداوە، تۆمەتی ئەوەشیان خستوەتە پاڵی، کە هەوڵی وەرگرتنی چەکی پاسەوانەکانی داوە".
لەماوەی ڕابردودا چەندین کۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن پاسەوانی سنور لەسنوری تەوێڵە لێیان دراوە، دوای دەستگیرکردنیشیان، قژیان تاشرابوو.