دەم پارتی: هیچ گفتوگۆیەك بۆ دەستپێكردنەوەی ئاشتی لە ئارادا نییە

کوردستان

21/03/2024‌ 343 جار خوێندراوه‌ته‌وه



وتەبێژی پارتی دیموكراسی و یەكسانی- دەم پارتی دەڵێـت، هیچ دانوستاندنێك بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی چارەسەریی و ئاشتی لە باكووری كوردستان نییە.

ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی پارتی دیموكراسی و یەكسانی- دەم پارتی لە گۆڕەپانی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، هیچ گفتوگۆیەك بۆ ئاشتی و چارەسەری لە ئارادنییە ‌و رەتیكردەوە لەو بارەیەوە گفتوگۆ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان هەبێت.

 هەروەها دۆغان رایگەیاند "ئەگەر گفتوگۆ لەگەڵ ئیمراڵی هەبێت، ئێمە ئاگادار دەبین".
 
ئایشەگول دۆغان، لەبارەی رەوشتی تەندروستی ئۆجەلانەوە دەڵێت "هیچ زانیارییەكمان لەسەر دۆخی عەبدوڵڵا ئۆجەلان نییە، چونكە رێگەنادرێت سەردانی بكەین".