شارپرێس ـ هەردی حەسەن:
خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاندو هۆكارهكهشى بۆ خراپى بارو گوزهرانیان دهگهڕێننهوه.
سەروەر حاجی نوێنەری خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین بەشارپرێسی ڕاگەیاند، "بەهۆی دواکەوتنی موچەو خراپی باری دارایی خوێندکارانو خێزانەکانیان، بڕیارماندا وەک خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین بەتەواوی بەشەکانو کەمپسی قەڵادزە کە کۆلێژی زمانو چەند بەشێکی تر لەخۆدەگرێت، بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن بکەینو نەگەڕێینەوە دەوامی زانکۆ".
وتیشی:"دۆخی گوزەرانی خوێندکارانی دەرەوەی شارو بەشەناوخۆیەکان زۆر خراپە، خوێندکارمان هەیە لەدەرهوەی شارەو هاتوچۆدەکات ماوەی سێ مانگە کرێی هاتوچۆی نەداوە، دەوامکردن بەم حاڵەوە زەحمەتە".
ئهوهشى وت، "لەبایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن بەتەنها ئێمەنینو خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجەش بڕیاریانداوە نەگەڕێنەوە دەوام، بەدوریش نازانرێت خوێندکاران بۆ داواکردنی دەرماڵە بێنەوە سەر شەقامو خۆپیشاندان بکەن".
ئەوە لەکاتێکدایە لەپەڕهی فەرمی زانکۆی ڕاپەیندا بڵاوکراوەتەوە کە "سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین، ئاگاداری خوێندكارانی سەرجەم كۆلێژو بەشەكان دەكاتەوە، كە ڕۆژی یەكشەممە 24ى ئهم مانگه دەوامی خوێندن لەسەرجەم كۆلێژو بەشەكان دەستپێدەكاتەوەو كۆلێژو بەشەكان وابەستەی خشتەی تاقیكردنەوەكان دەبن".