کۆمسیۆن لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕونکردنەوە دەدات

کوردستان

24/03/2024‌ 3309 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕونکردنەوە دەدات‌و وته‌بێژى كۆمسیۆنه‌كه‌ش ده‌ڵێت:"ئاماده‌ین له‌10ى حوزه‌یران هه‌ڵبژاردن بكه‌ین".


جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەڕۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 بەشێوەی چوار بازنەیی (هەولێر، دهۆک، سلێمانی‌و هەڵەبجە).

دەشڵێت، "پەرلەمانی کورستان پێکدێت لە 100 کورسی، لەهەولێر 34 کورسی، سلێمانی، 38 کورسی، دهۆک 25 کورسی‌و هەڵەبجەش سێ کورسی".

ئه‌وه‌شى وت:"کۆمسیۆن دەرگای تۆمارکردنی کاندیدەکانی حزب‌و هاوپەیمانێتی‌و کاندیدە سەربەخۆکانی لەڕۆژی 13ى ئادارەوە کردوەتەوەو تاوەکو ڕۆژی 28ى ئه‌م مانگه‌ تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان بەردەوامدەبێت".