لە ئەنجامى بارانبارینى ڕۆژانى ڕابردووەوە 600 ملیۆن مەتر سێجا ئاو چووەتە بەنداوەکانەوە

کوردستان

26/03/2024‌ 516 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم رایگەیاند، نزیكەی 600 ملیۆن مەتر سێجا ئاو چووەتە بەنداوە گەورەكانی هەرێمی كوردستانەوە.

رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێت: شەپۆلی بارانبارینی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم، كاریگەری زۆر باشی هەبووە لەسەر بوژاندنەوەی سەرچاوەكانی ئاو.

 خانى وتیشی: لە ماوەی هەفتەیەكدا نزیكەی 600 ملیۆن مەتر سێجا ئاو رژاوەتە بەنداوە گەورەكان، لە هەردوو بەنداوی دەربەندیخان و دهۆك ئاستی ئاو رێژەیەكی كەمی ماوە بۆ پڕبوون.

 

بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان ئاماژەى بەوەشکرد، لە بەنداوی دوكان ئاستی ئاو دوو مەتر و 30 سانتیمەتر لە ئاستی ساڵی رابردوو زیاترە.