شارپرێس:
پرۆفیسۆر ئینگۆ فرۆبۆس هۆشداریداوە لەمەترسیی چەوریی ورگ بۆ سەر تەندروستیی، چونکە پرۆسەی هەوکردن لەجەستەدا لەلایەک بەرزدەکاتەوەو مەترسیی توشبون بەنەخۆشییەکانی شەکرەو نەخۆشییەکانی دڵو خوێنبەرەکان لەلایەکی دیکە بەرزدەکاتەوە.
هێڵی کەمەر
پڕۆفیسۆری زانکۆی وەرزشی ئەڵمانی لەشاری کۆڵن ڕونیکردۆتەوە کە ئەم مەترسییە تەندروستییە جددییانە لەدەوری کەمەرەوە بەرزدەبنەوە کە لەپیاوان لە 101 سمو لەئافرەتان لە 88 سم دەستپێدەکات.
ئەو پرۆفیسۆرە ئەڵمانییە جەختی لەسەر پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەرەنگاربونەوەی چەوریی ورگ لەکاتی نزیکبونەوە لەم بەهایانە کردەوە، بەشێوەیەک پێویستە سیستەمێکی خۆراکیی تەندروست پەیڕەو بکرێت لەسەر بنەمای سەوزەو میوەو بەرهەمە دانەوێڵە تەواوەکان، لەهەمانکاتدا چەورییو شەکرو بەرهەمەکانی ئاردی سپی کەمبکرێتەوە، هەروەک دورکەوتنەوە لەخواردنە ئامادەکراوەکانو خواردنە خێراکان.
هەروەک پێویستە بەردەوامبین لەوەرزشکردن، بەلەبەرچاوگرتنی تێکەڵکردنی ڕاهێنانەکانی بەهێزکردنی ماسولکەکان لەگەڵ وەرزشەکانی بەرگەگرتن وەک ڕۆیشتن، ڕاکردن، پاسکیلسواریو مەلەکردن.
و: ئاکۆ ئاڵی