لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە کاندیدی براوەی هەڵبژاردنی شارەوانی گەورەی وانی باکووری کوردستان دوورخرایەوە و کاندیدی ئاکپارتی خرایە شوێنەکەی.
لەبەرامبەر ئەم ڕێوشوێنەدا هاووڵاتیانی شاری وان ڕژانە سەر شەقامەکان و بڕیارەکە ڕەتدەکەنەوە.
نوێنەری دەم پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بانگەوازی لە هاووڵاتیان کرد لەدژی زوڵم و قەیومەکان وریا بن و بەهیچ شێوەیەک ئەو بڕیارانە پەسەند ناکرێن.
لەهەندێک شوێنیش تێکهەڵچوون لە نێوان پۆلیس و حۆپیشاندەراندا ڕوویداوە.
لەلایەکی دیکەوە لەسەر سکاڵای ئاکپارتی هەڵبژاردن لە شارۆچکەی جۆرنی ڕەش دووبارە دەکرێتەوە کە کاندیدی دەم پارتی دەرچوو بوو.
هاووڵاتیان و دەنگدەرانی دەم پارتی دەڵێن ئەو بڕیارەی دەسەڵات ڕەتدەکەنەوە.