لەسەردانەكەیدا بۆ واشنتن سودانی كار بۆ چەسپاندنی ئاگربەست دەكات

عیراق

02/04/2024‌ 510 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەچوارچێوەی هەماهەنگی، سالم عەنبەكی، ئەمڕۆ سێشەممە (٢ی نیسانی ٢٠٢٤) پشتڕاستی كردەوە كە لەسەردانی چاوەڕوانكراوی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا  كار بۆ چەسپاندنی ئاگربەست دەكرێت لەنێوان گروپە چەكدارەكان و ئەمریكا.

ئەو ئەندامەی پەرلەمان ڕاشیگەیاند، "سودانی لە ڕێگەی سەردانەكەیەوە بۆ واشنتۆن، كاردەكات بۆ دانانی خشتەی كاتی بۆ دوورخستنەوەی هێزە ئەمریكییەكان و كاركردن بۆ هێوركردنەوەی دۆخی عێراق و ڕێگریكردن لە هەر جۆرە هەڵچوونێكی نوێ لەنێوان ئەمریكییەكان و گروپە چەكدارەكان".

هەروەها جەختیشی لەوە كردەوە، "هەموو هێزە سیاسییەكان، هەروەها فراكسیۆنەكان پاڵپشتی هەنگاوەكانی سودانی دەكەن لە دیالۆگ لەگەڵ لایەنی ئەمریكی بۆ دانانی خشتەی كاتیی ڕاگەیەندراو و ڕوون بۆ دوورخستنەوەی هێزە بیانییەكان، بەتایبەتی  گروپەكان متمانەیان بە هەنگاوەكانی سودانی هەیە".